Announcements‎ > ‎

ناونوسین بۆ "خولی ڕێگاکانى وانه وتنه وه" لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى دەستیپێکرد

posted Jun 10, 2016, 9:15 PM by Jamal Kakbra   [ updated Jun 10, 2016, 9:16 PM ]
زانکۆی پۆلیته کنیکی سلێمانی هه ڵده ستێت به کردنه وه ی "خولی په ره پێدانی تواناکانی مامۆستا" کە پێشتر بە  "خولی ڕێگاکانى وانه وتنه وه " ناسراوە  هەر بۆ ئەم مەبەسته  سه رۆکایه تی زانکۆی پۆلیته کنیکی سلێمانی / به ڕێوه به رایه تی زانستی و خوێندنی باڵا ئاگاداری سه رجه م کۆلێج و په یمانگاکان  وه هه روه ها هه ر به ڕێزێک له ده ره وه ی میلاکی زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى  ده کاته وه که ئێستا ناونوسین دەستى پێکردوە و ئەتوانن لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە ناو تۆمار بکەن./ناونوسین تەنها بە ڕێگاى ئۆنلاینە
مه‌رجه‌كان :

-          كار به‌ رێنمایی ژماره‌ 1 ی ساڵی 2016 ده‌كرێت‌ و گشت مه‌رج و رێنمایهکانى‌ پێدانی نازناوی زانستی تێدایه‌ ، و مه‌رجی به‌شداریكردنی كاتژمێره‌كان بۆ هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی ماسته‌ر 240 كاتژمێر و دكتۆرا 120 كاتژمێر و بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه‌ هه‌ڵگری نازناوی زانستی مامۆستان و رێگاكانی خولی وانه‌ وتنه‌وه‌یان نه‌بینیوه‌ و داوای پله‌ به‌رز كردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر 90 كاتژمێر راهێنان ببین.

-          هه‌موو كه‌سێك هه‌ڵگری بروانامه‌ی بكالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا بێت مافی به‌شداریكردنی هه‌یه‌ له‌ هه‌ر دام و ده‌زگایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت یاخود له‌ كه‌رتی تایبه‌ت بێت یان هیچ كارێكی نه‌بێت.

-          له‌ به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی هه‌ر به‌شداربوویه‌ك بری  200 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت

-          كۆریكوله‌می كۆرسه‌كانی په‌ره‌ پێدانی تواناكانی مامۆستا هاو پێچه‌   .

-          پێدانی  نازناوی زانستی به‌ پێی رێنمای‌ ژماره‌ 1ی ساڵی 2016   و ئه‌م خوله‌ یه‌كێكه‌ له‌ داواكارییه‌كانی به‌ ده‌ست هێنانی نازناوی زانستی.

 

 خوازیارانی كورسه‌كانی په‌ره‌پێدانی تواناكانی مامۆستایان له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن

  لینکى خۆتۆمارکردن

 

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

بەرێوەبەرایەتى کاروبارەى زانستى و خوێندنى بالا